چاوشئۆغلو: کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی لەنێوان تورکیا و ئێران و روسیا و سوریا ئەنجامدەدرێت
رێبوار
٨ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٧٣
حسین ئەمیرعەبدوڵاھەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو ھاوتا تورکییەکەی کۆبووەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چاوشئۆغلو رایگەیاند، ئێران خواستی خۆی پیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سوریا و تورکیاش پێشوازی لێکردووە.
راشیگەیاند، لایەنی روسی پێشنیازی کۆبوونەوەی ئامادەکاری کردووە، بۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەنێوان تورکیا و سوریا بە بەشداری ئێران و روسیا، جەختیشیکردەوە، ئەستانە تاکە رێگەیەک کە لەئێستادا کاردەکات لە بابەتی قەیرانی سوریا.
لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە ، وڵاتەکەی پێشوازی لە نزیکبوونەوەی تورکیا و سوریا دەکات و لەچەند رۆژی داھاتووشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێران دەکات.