لە پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی دەکرێت
ڕێبوار
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
١٬٣٠٤
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سویلا براڤرمان وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەکی حکومەت بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی کرا.
بە پێی پرۆژەکە ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی و لە دەریای مانشەوە دەگەنە خاکی بەریتانیا و داوای مافی پەنابەری دەکەن، دەستبەسەر دەکرێن تا ئەو کاتەی دیپۆرتی وڵاتی سێیەم دەکرێن و بەھیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دیپۆرتکردنیان بکرێت، بەڵام ئەو کۆچبەرانەی بە رێگەی یاسایی دەگەن لەسەر بنەمای پشکی ساڵانە کە پەرلەمان دیاری دەکات مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
بە پێی ئامارەکانی حکومەتی لەندەن ساڵی رابردوو ٤٥ ھەزار کۆچبەر کە زۆرینەیان ئەلبانی و عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی و سوری بوون بە بەلەمی بچوک لە دەریای مانشەوە گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا.