ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کاندیدی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یەکلایی دەکاتەوە
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
٧٧٢
ھاوپەیمانێتیی میللەتی ئۆپۆزسیۆن، کە لە شەش حزب پێکھاتووە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گەیشتوون بەلێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەبارەی دیاریکردنی کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا و دانانی نەخشە رێگا بۆ پڕۆسەی گواستنەوە.
لای خۆیەوە، مەراڵ ئاکشنەر سەرۆکی پارتی باش، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن خیانەتی لێکردوون و متمانەی لەدەستداوە.
ناوبرا ئاماژەی بەوەدا، پێشنیارەکانی ئەوان رەتکراونەتەوە و پێنج حزبەکەی دیکە داوای کاندیدکردنی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دەکەن، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.
مەراڵ ئاکشنەر، داواشی لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کرد خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کاندید بکات.