ئەمریکا کاروانێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی رەوانەی ئۆکراین دەکات
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٤٥
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لەزاری چەند لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت بەمنزیکانە واشنتۆن پاکیجێکی تری ھاوکاری سەربازیی بۆ کیێڤ رابگەیەنێت، بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلاف شۆڵتر راوێژکاری ئەڵمانیا، تاوتوێی ئەو پرسە بکرێت کە لە چەند سەعاتی داھاتوودا لە واشنتۆن ئەنجامدەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوکارییەکان کۆمەڵێک چەک و کەولوپەلی سەربازیی پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت، لەوانەش سیستمی مووشەکی ھیمارس.
بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئۆکراین، لە شەڕی دژ بە روسیا، تا ئێستا ئەمریکا بەبەھای نزیکەی ٣٢ ملیار دۆلا، ھاوکاری سەربازیی داوەتە کێیڤ.