ئیسرائیل باڵیۆزخانەی لە تورکمانستان دەکاتەوە
شۆرش
٣ی ئازاری ٢٠٢٣
٤٤٤
میدیاکانی ئیسرائیڵ بڵاویانکردەوە، بڕیارە بەمنزیکانە ئێلی کۆھین وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی تورکمانستان بکات، بۆ ئەوەی بە رەسمی باڵیۆزخانەی ھەمیشەیی ئیسرائیل لە عەشق ئاباد بکاتەوە.
باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە عەشق ئاباد، نزیکترین نوێنەرایەتی رەسمی ئیسرائیل دەبێت لە سنوری ئێران، بەو پێیەی تەنھا نزیکەی ١٢ میل لە ئێرانەوە دوورە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی کۆھین بۆ تورکمانستان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکە، ئامانجی ناردنی ئەو پەیامەیە بۆ ئێران، کە ھێشتا ئیسرائیل کاریگەریی و توانای گەشەسەندنی ھەیە لە ناوچەکەدا.
لەوبارەیەشەوە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکمانستان گرنگ و ستراتیژین و ئامانجیانە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە بدەن.
جەختی لەوەشکردەوە، کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە تورکمانستان، ھەنگاوێکی دیکەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە.