سعودیە و ئۆكراین رێككەوتنێك بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئیمزادەکەن
لاڤە
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٤٠
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە کیێڤی پایتەخت پێشوازیکرد، لە "فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی سعودیە و سوپاسیکردن بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی و سەروەری خاکی ئۆکراین.
ئاژانسی ھەواڵی سعودیش بڵاویکردەوە، رێککەوتنێک و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ریاز و کیێڤ، بەبڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئیمزاکراوە، کە ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی لە سعودیەوە بۆ ئۆکراین، بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەخۆدەگرێت.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعودیە، یەکەمین سەردانی لێپرسراوێکی عەرەبییە بۆ ئۆکراین، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە لە ٢٤ی شوباتی ساڵی رابردووەوە.