پوتن: قەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ چین دەگاتە ٢٠٠ ملیار دۆلار
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٥٤
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندییەکانی نێوان بەیجین و مۆسکۆ لە ھەموو بوارەکاندا بەھێزتر دەبێت، رێگە بە دروستبوونی ھیچ ئاستەنگ و رێگەرییەکیش نادەن بۆیان دروست بکرێت بە مەبەستی کۆتایی ھێنان یان لاوازبوونی ئەو پەیوەندییانە، جەختیشیکردەوە، ھەموو بڕوا و متمانەیەکیان بە حکومەت و گەلی چین ھەیە.
پوتن وتیشی، لە ئێستادا قەبارەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان روسیا و چین گەیشتووەتە ١٨٥ ملیار دۆلار، ھەردوولاش کار بۆ ئەوە دەکەن تا پێش کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ قەبارەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانیان بگەیەننە ٢٠٠ ملیار دۆلار