"پوتن" لە وتاری ساڵانەیدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی خۆرئاوا دەستیان بە جەنگ کرد و دەیانەوێت بیکەنە جەنگێکی جیھانی.

وتیشی، وڵاتانی خۆرئاوا ھەموو پێشنیازەکانیان بۆ ئاشتی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیان بۆ سەر ئۆکراین رەتکردووەتەوە و ئێستا ئۆکراین بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا بەکاردەھێنن. 

"پوتن" جەختیشیکردەوە لەوەی ئەوان لەگەڵ جیھانێکی فرە جەمسەردان و تا چەک و کەلوپەلی زیاتر بگاتە دەستی ئۆکراین، سوورتردەبن لەسەر دوورخستنەوەی مەترسی و ھەڕەشەکان لەسەر سنورەکانیان، ئەستەمە لە مەیدانی جەنگ  شکستیان پێبھێندرێت. 

سەبارەت بە ئەمریکاش وتی، ئەمریکا زۆرترین بنکەی سەربازی ھەیە لە جیھاندا و بەشێوەیەکی تاکلایەنانە لە پەیماننامەکان کشاوەتەوە.