تەرمی ١٨ کۆچبەر کە دوانیان منداڵن لە ناو بارھەڵگرێکدا دۆزرانەوە
کوردسات نیوز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٨٤٥
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ پۆلیسی بولگاریا بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە سۆفیای پایتەخت، بارھەڵگرێکی جێھێڵراویان پشکنیوە، کە تەرمی ١٨ کۆچبەری لە نێودا بوە کە دوانیان منداڵ بوون.
وەزارەتی ناوخۆی بولگاریاش لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، بارھەڵگرەکە کاری گواستنەوەی داری کردوە و کۆچبەری نایاسایی لە نێودا شاردوەتەوە، وەزیری تەندروستی بولگاریاش رایگەیاندوە، ٣٤ کۆچبەر کە ٥یان منداڵبوون لە بەر خراپی تەندروستییان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ھاوکات پۆلیس بەشوێن سێ شۆفێردا دەگەڕێت کە لە دۆسیەکە تێوەگلاون.