نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە بەزووترین کات بڕی ٣٩٧ ملیۆن دۆلار وەک ھاوکاری بدرێتە سوریا
کەژان
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
١٥٦
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بری ٣٩٧ ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو پێنج ملیۆن ھاووڵاتییە سوریەی کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
گۆتێرێس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو بڕە پارە پێویستییەکانی ئەو کەسانە تەنھا بۆ ماوەی سێ مانگ پڕدەکاتەوە.
ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختیکردووەتەوە لەوەی دەبێت بەشار ئەسەد پابەندی بەڵێنەکانی بێت لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی سنوری لەگەڵ تورکیا بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.