سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە سوریا خستەخوارەوە
لاڤە
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
٤٦١
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کە چاودێری پێگەیەکی سەرەکی نەوتی دەکرد لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا خراوەتە خوارەوە.
تائێستاش لێپرسراوانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە نەداوە.
ئەمریکا و ئێران لە سوریا ئۆپراسیۆن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان ئەنجام دەدەن، ئەمریکا پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و ئێرانیش ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ھەیە.