فەڕەنسا ٤٧ ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان وەردەگرێتەوە
لاڤە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
١٨٢
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ١٥ ژن و ٣٢ منداڵیان لە کەمپەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان وەرگرتووەتەوە، کە منداڵەکان رادەستی تیمی تایبەتکراون و چاودێری پزیشکی و کۆمەڵایەتییان پێشکەشدەکرێت، گەورەکانیش رادەستی دەسەڵاتی دادوەری تایبەت دەکرێن.
ھاوکات وەفدێکی دیبلۆماسی لە حکومەتی فەڕەنسا سەردانی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان لە شاری "قامیشلۆ" کرد و رایانگەیاند، رەوشی رۆژئاوای کوردستان جێی نیگەرانییە و لە ناوچەکە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ھەڵمەتەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان کۆتایی دێت.