لیژنەی دارایی داوا دەکات ئەمریکا کۆتوبەندەکانی سەر فرۆشتنی نەوتی عێراق ھەڵبگرێت
هەژار
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٨٦
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراو لە عێراق بەتایبەتیش بەھای دۆلار پێویستی بە گرتنەبەری رێکارو رێوشوێنی بە پەلە ھەیە لە سەروی ھەمووشیانەوە پێدانی دۆلار بە بازرگانە رەسمییەکان بە نرخی بانکی ناوەندی بۆئەوەی بتوانن ھاوسەنگی بۆ بازاڕ بگەڕێننەوە و رێگریش بکرێت لە سپیکردنەوەی پارە.
راشیگەیاندووە، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆتوبەندانەی لەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق دانراون لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی ئەمریکا کە خراونەتە سەر ژمارەیەک بانکی عێراقی.
لیژنەی دارایی جەختیشیکردوەتەوە، مایەی سەرسوڕمانە کە حکومەتی عێراق ھیچ ھەنگاوێکی کرداریی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراو نەناوە.