یونیسێف: ٢٠ ملیۆن منداڵ لە سۆماڵ و کینیا و ئەسیوبیا گیرۆدەی نەخۆشی و برسێتی بوون
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٤٨
رێکخراوی یونیسێف ئاشکرایکردوە، بەھۆی گۆڕانکارییەکانی ژینگەو جەنگ و کەمی دانەوێڵە، لە ھەرسێ وڵاتی سۆماڵ و کینیا و ئەسیوبیا ٢٠ ملیۆن منداڵ رووبەرووی برسێتی توند و نەخۆشی و تیونێتی بوونەتەوە لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا تەنھا ١٠ ملیۆن منداڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەرسێ وڵات نزیکەی دوو ملیۆن منداڵ دووچاری بەدخۆراکی توند بوون پێویستیان بە چارەسەرە ، ٢ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار منداڵیش بەھۆی وشکە ساڵییەوە ناچنە قوتابخانەو ٤ ملیۆن منداڵی تریش رووبەرووی مەترسی وازھێنان لە قوتابخانە بوونەتەوە.