بەھۆی بەفربارینەوە باری نائاسایی لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا راگەیەندرا
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٤٤٤
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئەمریکا زیاتر لە چوار ھەزار و ٤٠٠ گەشتی ئاسمانییان بۆ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ھەڵوەشاندۆتەوە، بەھۆی شەپۆلێکی بەفربارین کە بەھێزترینە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.
"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش رەوشی کەشوھەوای بە مەترسیدار وەسف کردووە و داوای لە ھاووڵاتیان کرد وریا بن.
ھاوکات لێپرسراوان ھۆشدارییان داوە لە مەترسی ھاتووچۆ کردن، بە تایبەت لە ئێستادا بەھۆی پشووەکانی سەری ساڵ بەکارھێنانی فڕۆکەخانە و شەمەندۆفێر و ھۆیەکانی تری گواستنەوەی زیاتر بوون.
ھەروەھا لە ویلایەتەکانی ئۆکلاھۆما و کنتاکی و چەند ویلایەتێکی تر، باری نائاسایی راگەیەندراوە.