نەتەوە یەکگرتووەکان: رەوانەکردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا نامرۆڤانەیە
لاڤە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥١٦
وتیشی، ئەو بڕیارە تێچووی زۆری دەوێت و سەرناکەوێت، بە ھەموو شێوەیەکیش پێچەوانەی مافی مرۆڤ و یاساکانی پەنابەرانی نێودەوڵەتییە.
حکومەتی بەریتانیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گرێبەستێکی بە بەھای ١٢٠ ملیۆن جونیەی ئستەرلینی لەگەڵ رواندا ئیمزاکرد، کە بەپێی ئەو گرێبەستە بەریتانیا کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە رواندا و لەوێ ھەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکانیان دەکرێت.
لە مانگی حوزەیرانی رابردووشدا کە بڕیاربوو یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بنێرێنە رواندا، لە کۆتا ساتدا دواخرا، دوای ئەوەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەستوەردانی لە بابەتەکە کرد.