ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ٥٠٦ کەس بەرزبووەوە
رێبوار
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٩٣
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، شەوی رابردوو لە شەقامەکانی تاران و کەرەج خۆپیشاندان و ناڕەزایی رێکخراوە و خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان لە دژی دەسەڵات وتەوە.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی (ھرانا) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ٥٠٦ کوژراو بەرزبووەتەوە کە ٦٦یان لە ھێزە ئەمنییەکانن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی کوژراوانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ ٦٩ کەس بەرزبووەتەوە، لە سێ مانگی رابردووشدا ١٢٠٠ خۆپیشاندان لە ١٦١ شار ئەنجامدراون.