پوتن لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا کۆدەبێتەوە و ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دیاریدەکات
رێبوار
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٠٦
کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پوتن کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەنجام دەدات و تیایدا چالاکییەکانی سوپا لە ساڵی ٢٠٢٢ دەخرێنەڕوو، ئەرکەکانی ساڵی داھاتووش دیاری دەکرێن.
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیاش رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا رادەی بەرەوپێشچوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین و پرۆسەی پڕچەککردنی ھێزە چەکدارەکان دەخاتەڕوو.
رونیشیکردەوە، ١٥ ھەزار ئەفسەری سوپا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
زیاتر لە نۆ مانگە سوپای روسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە و ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کۆتایی ھاتنی جەنگەکە لە ساڵی داھاتوودا.