سوید داواکارییەکی تورکیای بۆ رادەستکردنەوەی رۆژنامەنووسێک رەتکردەوە
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٨٢
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٨٢
بەهۆی زیانی گۆتا فریا لە ئیسپانیا ١٤٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسیش بێسەروشوێنن.
میدیای رەسمی ئیسپانیا رایگەیاند، زریانی گۆتا فریا بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی ١٤٠ كەس و دەیان كەسیش بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانیش بەردەوامە.
وتیشی، شاری ڤالێنسا زۆرترین زیانی بەركەوتووە و ئەو بارانەی لەو شارە باریوە زۆرترین بڕی باران بارین بووە لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابردوودا.
بەهۆی زۆریی ژمارەی بێسەروشوێنانیشەوە چاوەرشوان دەكرێت ئامارەكە بەرزترببێتەوە، هەر بەو بۆنەیەشەوە حكومەتی ئیسپانیا لەئەمڕۆوە ماتەمینی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندووە.
ئیسرائیل نوسنگەیەكی خزمەتگوزاری نەتەوە یەكگرتووەكانی لە شاری تولكەرمی فەلەستین رووخاند.
بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل نوسینگەی دەزگای فریاگوزاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستین كە بە ئۆنروا ناسراوە، لە كەمپی نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی تولكەرم لە كەناری رۆژئاوا رووخاند.
نیهاد شاویش سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری كەمپەكە رایگەیاند، بلدۆزەرەكانی ئیسرائیل نوسینگەی ئاژانسە خێرخوازییەكەیان لە ناوەڕاستی كەمپەكە رووخاندووە.
ئۆنراو لە كەمپی نور شەمس بنكەیەكی تەندروستی و دوو خوێندنگەی بۆ كچان و كوڕان كردووەتەوە كە هەزار و 536 خوێندكاریان هەیە و خزمەتگوزاری بێبەرامبەریان پێشكەشدەكەن، بەڵام لەدوای بڕیارەكەی ئیسرائیل، تەواوی خزمەتگوزارییەكان رادەگیرێن.
دووشەممەی ڕابردوو، كنێستی ئیسرائیل بڕیاریدا چالاكییەكانی ئۆنروا قەدەغە بكات، سەرەڕای هۆشدارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مەترسییەكانی ئەم بڕیارە.
كۆمپانیای ئای كیو ئاگاداری بەشداربووانی دەكاتەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتەكەیان بەردەوام بێت پێویستە ناسنامەكانیان پشتڕاستبكەنەوە.
كۆمپانیای ئای كیو لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگاداركراونەتەوە كە هەر كەسێك بەشداری هێڵی ئینتەرنێتی كردووە و بەڵگەنامە فەرمییەكانی وەك (ناسنامە یان كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش)ی پێشكەشی كۆمپانیای دابینكەری هێڵی ئینتەرنێتی نەكردبێت لەكاتی بەشداریكردندا، ئەوا لەماوەیەكی نزیكدا هێڵەكەی دەبڕدرێت.
دەشڵێت، پێویستە بە زووترین كات ئەو بەڵگەنامانە پێشكەش بە كۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بكرێت، ئەگەر كەسەكەش بیانی بوو، ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشكەش بكات وەك بەڵگەنامەی فەرمی.
وتیشی، لەئێستادا كۆمپانیای ئای كیو دەستیكردووە بە پەیوەندیكردن بە بەشداربووانیەوە و وەرگرتنی بەڵگەنامەكان لەڕێی ئەپڵیكەیشنەكەیانەوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.