لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری تۆرنتۆ لە کەنەدا شەش کەس کوژران
لاڤە
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٠٣
لێپرسراوانی ئەمنی کەنەدا بڵاویانکردەوە، چەکدارێک لەناو یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری تۆرنتۆ تەقەی کردووە و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون.
راشیانگەیاند، چەکدارەکە لەسەر دەستی ھێزەکانی پۆلیس کوژراوە و نازانرێت کە یەکێکە لە دانیشتووانی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونە یاخود نا.
ھاوکات یەکەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە ئۆنتاریۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، تا ئێستاش ھێزەکانی پۆلیس نەیانتوانیوە ناسنامەی چەکدارەکە دیاری بکەن.