کیسنجەر ھۆشداری دەدات لە مەترسی ھەڵوەشاندنەوەی روسیا
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
١٬٦٠٢
کیسنجەر لە گۆڤاری ( زە سبیکتاتۆر) بەریتانی وتارێکی بەناوی رێگەکانی دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی تری جیھانی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراین گرێبدرێت بە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ و بژاردەی پابەندی بێلایەنی سودی نابێت.
کیسنجەری تەمەن ٩٩ ساڵ باسی لەوەشکردوە، ھەڵوەشاندنەوەی روسیا یاخود وێرانکردنی تواناکانی لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ستراتیژی لەوانەیە خاکەکەی کە ١١ ھەرێم لەخۆ دەگرێت بگۆڕێت بۆ بۆشایییەکی کێشە لەسەر، بەھۆی بوونی ھەزاران بۆمبی ئەتۆمیش لەسەر خاکی ئەو وڵاتە مەترسی ئەوە ھەیە پشێوی ئەتۆمی رووبدات.