لە ئێستادا ٣٩ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
ئاکار
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٩٢
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دژی حکومەت ٤٦٩ ھاووڵاتی کوژراون کە ٦٣ کەسیان منداڵن و ٣٢ی تریشیان ژنن.
بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، تا ئێستا لە ٢٥ پارێزگا لەوانە (سیستان و بەلووچستان، ورمێ، سنە، تاران و مازەندەران) زۆرترین کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا ٣٩ کەس لەوانەی لە خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون بە تۆمەتی دژایەتی خودا مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و پێشتریش بە ھەمان تۆمەت دوو دەستگیرکراو لە سێدارەدران.