قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیا بەرزبۆوە
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٦٣٠
رزوان کامیل حاکمی دوورگەی جاوا رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە ٥.٦ پلە بووە بە پێوەری رێختەرو تیمەکانی فریاکەوتن لە ھەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان لە شاری سیانجور سەنتەری بومەلەرزەکە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی بیناو باڵەخانە رووخاوەکان.
ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان لە ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٣٠٠ بیناو باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.