ئەمریکا سزای بەسەر سێ کۆمپانیا و دوو کەسایەتی ئێرانی و روسیدا سەپاند
رێبوار
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٣٠١
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ( سەنتەری شاھد) بۆ توێژینەوەی فڕۆکەوانی سەربە سوپای پاسداران و گروپی ڤاگنەری پشتیوانیکراو لەلایەن روسیا و کۆمپانیایەکی تر کە بارەگاکەی لە ئیماراتە، لەگەڵ دوو کەسایەتی تر کە پەیوەستن بە گرووپی ڤاگنەر خراونەتە لیستی سزا نوێیەکان.
جانیت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزا نوێیەکانی ئەمریکا رۆڵی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانەی ئاشکراکردووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران دەگوازنەوە بۆ روسیا بە مەبەستی بەکارھێنانی لە ھێرشکردنە سەر ئۆکراین .