ئەردۆغان ھەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٣١٠
"ئەردۆغان" لە کۆتا رۆژی لوتکەی جی ٢٠ لە دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیان لەسە سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ھەموو رێکارێکی گرنگ و پێویست دەگرنەبەر.
وتیشی، ھیچ داھاتوویەک بۆ تیرۆریستان لە نیشتمانەکەیان نییە و بەردەوام دەبن لە ستراتیژییەتی ریشەکێشکردنی تیرۆر لە رەگەوە، بۆیە تیرۆریستان ناتوانن لەو داھاتوو ئازاربەخشەی چاوەڕێیانە رزگاریانبێت.
"ئەردۆغان" داوای لەو لایەنانەش کرد کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن پشتیوانییەکانیان رابگرن، چونکە دەبنە ھاوبەشی ھەموو خوێن رشتنێک.