وەزیری ئاسایشی کەنەدا: گەشتکردنی لێپرسراوانی ئێران بۆ کەنەدا قەدەغەکراوە
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٤٦
مارکۆ مێندینچینۆ وەزیری ئاسایشی کەنەدا رایگەیاند، گەشتکردنی لێپرسراوە سەربازییەکانی ئێران بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکراوە.
وتیشی، کەنەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە حکومەتێک دەزانێت کە پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات.
وەزیری ئاسایشی کەنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزایانەی تاوەکو ئێستا کەنەدا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوویەتی توندترین سزاکانن، ئەوەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیانە بۆ لێپرسینەوە لە کارەکانی لێپرسراوەکانی تاران.