ئێران: بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونەکان روبەڕوی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەبینەوە
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٨٥
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ئێران ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر تاران بێ ھودەن.
راشیگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سوودوەرگرتن لە ئەزمونەکانی خۆی کە لە بەرەنگاربوونەوەی سزاکاندا ھەیەتی رێوشوێنی کاریگەر لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوەی یەکێتی ئەوروپادا دەگرێتەبەر.