ھەسەدە و ھەپەگە رەتی دەکەنەوە پەیوەندییان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە ھەبێت
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٨٣
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە، ھێزەکانیان ھیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە نیە و تۆمەتبارکردنی ھێزەکانیان بە تێوەگلان لە تەقینەوەکە رەتدەکەنەوەو سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەلی تورکیا دەکەن.
ھەروەھا ناوەندی پاراستنی گەل ھەپەگە رایگەیاند،ھیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵ نیە و ئەوان راستەوخۆ کەسانی مەدەنی ناکەنە ئامانج و ھەر چالاکییەک کەسانی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناکەن.
راشیگەیاندوە، دەوڵەتی تورکیا بۆ گۆڕینی وێنەی خۆی پیلانێکی قێزەونی ئەنجامدا و بە ئامانجگرتنی کۆبانێ نیازی پشت پیلانەکە بوو ، ھەوڵەکانیان بۆ ناساندنی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە وەک کورد یا سوری ناتوانن راستییەکان بشارنەو ئامانجەکەیان بەدی نایەت.