دەمیرتاش: ھەر ھێرشێک ھاووڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج تیرۆرە و ھەرگیز قبوڵی ناکەین
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٤٣٦
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە زیندانی ئێدرناوە رایگەیاند، بەبێ گوێدانە مەبەست و پاساوی رووداوەکە، ھەر ھێرشێک ھاووڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە ڕووی یاسایی، سیاسی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە، ئەوانیش ھەرگیز قبوڵی ناکەن.
راشیگەیاند، ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەکات کە بە ئاشکرا ھاووڵاتیانی بێتاوانی لە شەقامی ئیستقلال لە ئیستەبنوڵ کردە ئامانج.