لە ئەمریکاش رەوشی لە ناکاوی کۆرۆنا  کە لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە راگەیەنراوە درێژەی ھەیە و تا مانگی نیسانی داھاتوو ملیۆنان ئەمریکی دەتوانن بێ بەرامبەر پشکنین بکەن و ڤاکسین وەربگرن.

دەسەڵاتدارانی چین بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ١٠ ھەزار و ٥٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵات تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەیە لە دوای ٢٩ی نیسان کە لەو کاتەدا بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەوە ناوەندی بازرگانی شەنگەھای داخرا.

ھەرچەندە بە پێی پێوەرە تەندروستییەکان بەراورد بە رێژەی دانیشتوانی چین کە  ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەسە، ژمارەی توشبووان کەمە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پرۆسەکانی داخستن و کۆتوبەندەکانیان بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە چڕکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی کەرەنتینەیان لە ١٠ رۆژەوە بۆ ٨ رۆژ کەمکردەوە.