نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووانی جیھان دووایین زانیاری بڵاو دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٢٢٧
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە ژمارەی دانیشتووانی جیھان رایگەیاندووە، تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە ژمارەکە دەگاتە ھەشت ملیار کەس.
ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتووانی جیھان دەگاتە نزیکەی ٨.٥ ملیار کەس و لە ساڵی ٢٠٥٠ش ئەو ژمارەیە بۆ ٩.٧ ملیار کەس بەرزدەبێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی ٢٠٨٠دا ژمارەی دانیشتووانی سەر زەوی بۆ ١٠.٤ ملیار کەس بەرزببێتەوە و تاوەکو ساڵی ٢١٠٠ش لەو ئاستەدا بمێنێتەوە.