ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات
ڕێبوار
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٤١٠
رۆژی ھەینی ئەڵمانیا نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەکە کرد و داوایکرد کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت خراپی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و رەوشی ژنان و منداڵان بە تایبەت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە پێویستی بە دەنگی یەک لەسەر سێی ٤٧ ئەندامەکەیەتی و ئەڵمانیاش لە نامەکەیدا ئاماژەی بە کۆکردنەوەی دەنگی پێویست بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە کردووە.
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە بەرامبەر بەکارھێنانی توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران چەندین سزایان بەسەر بەرپرسانی ئێراندا سەپاندووە و لەماوەی رابردووشدا داواکرا ئێران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان دەربکرێت.