وەزارەتی بەرگری تورکیا سکاڵایەکی دژ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش تۆمارکرد
هادی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٦٥١
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش ،ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە چەند پەیامێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سوپای تورکیا لە شەڕی دژ بە گەریلادا، چەکی کیمیایی بەکارھێناوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە سکاڵاکەیدا تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی قەدەغەکراو و سوکایەتیکردن بە دامەزراوە و دەزگاکانی دەوڵەتی، داوەتە پاڵ دەمیرتاش.