ھەرچەندە پێشتر میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو کە بەھۆی ھێرشەکەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریکییەکە، لە ھێرشەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیا عیراقییەکان راشیانگەیاندبوو، ئەو بارھەڵگرانەی شەوی سێشەممە بە ئامانجگیراون، ھەڵگری بڕێک سوتەمەنی ئێران بوون تاوەکو بیگوازنەوە بۆ لوبنان، بەڵام رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ دەڵێت، بەشێک لە بارھەڵگرەکان ھەڵگری چەک و تەقەمەنی بوون.

پێشتر ئەمریکا ئەنجامدانی ئەو ھێرشەی رەتکردووەتەوە و  تا ئێستاش بەرپرسانی ئیسرائیل ھیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.