(ستیڤانی ترمبلای) لە نوسینگەی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس داوا لە سەرجەم لایەنە ناکۆکەکانی سوریا دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لە ئاڵۆزکردنی رەوشەکە، جارێکی تریش جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی راگرتنی شەڕ لە سەرتاسەری وڵاتەکە بە پێی  بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکانیش بڵاویکردەوە، بەھۆی تۆپباران و ھێرشی ئاسمانیی گروپەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر چەند کەمپ و ناوچەیەک لە ریفی ئیدلبی رۆژئاوا، لانی کەم ٩ کەس کوژراون و ٢٧ی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.