دادگای سزای ئاسڵیەی چوارەمینی ئامەد بە تۆمەتی بانگەشەی سوکایەتی بە حکومەت و دەوڵەت سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر سڕی سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" سەپاند.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەو  پەرلەمانتارەی پێشووی ھەدەپە مافی پارێزبەندی لێسەنرایەوە و دەستگیرکرا، بە پاساوی ئەوەی لە وتەکانیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئیدارەی ئەردۆغان جێگەی گومانە و ئەوەش بە سوکایەتی بە سەرۆک کۆمار لەقەڵەمدرا.