بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە تورکیا نۆ پەنابەری سوری گیانیانلەدەستدا کە ھەشتیان منداڵن
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٣٣٢
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاگر لە بینایەکی چوار نھۆمی لە گەڕەکی "غازی عوسمان" لە پارێزگای بۆرسەی تورکیا کەوتووە، بەھۆیەوە نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە کە پەنابەری سورین و ھەشتیان منداڵن، کە دایکێک و شەش منداڵ و دوو منداڵی خزمیانن، باوکیشیان رزگارکراوە.
چەند کەسێکی تریش بەھۆی دوکەڵ و ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ھاوکات رووداوەکە زیانی ماددی زۆری ھەبووە.