بە بەشداری ٣٠ ھەزار کەس لە یاریگای بەحرەینی نیشتمانی، رێوڕەسمێکی ئایینی بۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان رێکخرا و لە وتەیەکدا داوایکرد، چەمکەکانی برایەتی نێوان مرۆڤەکان پتەوتر بکرێن. ھاوکات ژمارەیەک لە کەسانی بیانی کە بەشداری رێوڕەسمەکە بوون خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا بە بینینی پاپا و ھیوایان خواست رۆژێک بێت، ھەمان شت لە سعودیە ببینن.