بایدن لە میانی ھەڵمەتەکانی بانگەی ھەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگرێس کە ٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، لە شیکاگۆ قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و گەشبینی خۆی پیشاندا بە سەرکەوتنی دیموکراتەکان، ھاوکات ھۆشداریدا لە سەرکەوتنی کۆمارییەکان و رایگەیاند، ئەگەر لە کۆنگرێس شکست بھێنن دوو ساڵی سەخت لەبەردەمیاندا دەبێت.

ھەروەھا بایدن دڵخۆشی خۆی پیشاندا کە وەک سەرۆک مافی ڤیتۆی ھەیە و دەتوانێت لە داھاتوودا ئاستەنگ بۆ ھەر یاسایەک دروستبکات کە کۆمارییەکان پەسەندی دەکەن،  جەختیشی کردەوە، دیموکراسییەت لەبەردەم مەترسیدایە.