"حسێن حەمە ساڵح"نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە یۆنان بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، داوای یارمەتییان کردوە، لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگارکراون، بەڵام نازانرێت، دیپۆرت دەکرێنەوە یاخود لەو رێگە بە مانەوەیان دەدرێت.

وتیشی، تائێستا ژمارە و ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

ھاوکات رەج پشدەری رۆژنامەنوس لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ژمارەی رزگاربوانی یەختەکەی سێ رۆژی رابردوو گەیشتۆتە ١٤ کەس ، کە دووکەسیان خەڵکی شاری بانەی رۆژھەڵاتی کوردستانن.

لە سێ رۆژی رابردوودا  یەختێکی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە لە تورکیا بەڕێکەوتووە بەرەو یۆنان، دواتر لە نزیک دوورگەی کاریستۆس یەختەکەیان وەرگەڕاوە.