راوێژکاری ئەڵمانیا بووە یەکەم سەرکردەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت لەدوای سێ ساڵ لە سەرھەڵدانی کۆرۆنا سەردانی چین دەکات و سەردانەکەشی ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.

میدیاکانی حکومەتی چین بڵاویانکردەوە، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی چین لە بەیجین کۆبوونەتەوەو سەرۆکی چین رایگەیاندوە، چین و ئەڵمانیا وەک دوو دەوڵەتی خاوەن ھەژموون  پێویستە لە کاتە سەخت و ئاڵۆزەکاندا پێکەوەکاربکەن لە پێناو ئاشتی جیھانی.

بڕیاریشە راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی چین کۆببێتەوە، ئامانجی سەردانەکەش بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی ھەردوو وڵاتە.