کۆریای باشور سێ مووشەکی بە ئاڕاستەی سنورەکانی کۆریای باکور ھەڵدا
لاڤە
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٤٦
دوای ئەوەی کۆریای باکور ١٠ مووشەکی ھەڵداو یەکێک لە مووشەکەکان بەدووری ٦٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کۆریای باشور کەوتەخوارەوە، سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، لە مانۆڕێکدا سێ مووشەکی زەوی بە ئاسمانی لە دەریاوە و لە نزیک سنوری جیاکەرەوەی باکور ھەڵداوە.
رونیشیکردەوە، مانۆڕەکە دەرخستنی ئامادەباشی سیئۆلە بۆ وەڵامدانەوەی ھەر شەڕانگێزییەک.