بنیامین ناتانیاھۆ سەرکەوتنی پارتی لیکۆدی لە ھەڵبژاردنی کنێست راگەیاند
رێبوار
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٦١
بە پێی راپرسی سێ تۆڕی میدیایی ئیسرائیل کە لەگەڵ دەنگدەران ئەنجامیانداوە، پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاھۆ بە تەنھا ٣١ بۆ ٣٢ کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی کنێست بەدەستدەھێنێت و کۆی کورسییەکانی ھاوپەیمانی راستڕەو دەگاتە ٦١ بۆ ٦٢ کورسی، ئەو ژمارەش بەسە بۆ پێکھێنانی حکومەت.
ناتانیاھۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامی راپرسییەکان قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و رایگەیاند، ئەوان لە بەردەم سەرکەوتنێکی گەورەدان و دەنگێکی زۆریان کۆکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی متمانە، بەڵێنیشیدا حکومەتێکی نیشتمانی کە گرنگی بە ھەمووان بدات پێکبھێنێت و جارێکی تر ئاسایش و ھێز و دانایی بۆ ئیسرائیل بگێڕێتەوە.