سەرۆکی روسیا پەیامێک ئاڕاستەی سەرکردەکانی بەشدار لە لوتکەی جەزائیر دەکات
لاڤە
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٢٤١
"پوتن" پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردە بەشداربووەکان لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە جەزائیر کرد و رایگەیاند، جیھان روبەڕووی گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری گرنگ بووەتەوە، دروستکردنی سیستمێکی فرە جەمسەریش لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری و رێزگرتن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان دەبێت.
پوتن جەختیشیکردەوە، لە گرنگی رۆڵی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، کە نیوەی ژمارەی دانیشتووانەکانیان نیو ملیار کەس دەبێت، ئەوەش رۆڵی گەورەی لە گۆڕانکاری جیھان ھەیە.