ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردەکەی ھندستان گیانیانلەدەستداوە بۆ زیاتر ١٤٠ کەس بەرزبووەوە
هەژار
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٤٢٥
میدیاکانی ھندستان بڵاویانکردوەتەوە، بەھۆی رووخانی پردە ھەڵواسراوەکەی شاری موربی لە ھندستان، زیاتر لە ١٤٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدان کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن و زۆربەی ئەو کەسانەشی گیانیانلەدەستداوە ژن و منداڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند مانگێک لە نۆژەنکردنەوەی پردەکە، لەکاتی ئاھەنگی دووبارەکردنەوەی پردەکەدا ئەو رووداوە رویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش لەو کاتەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس لەسەر پردەکە بوون کە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان تێدا بووە و تائێستاش تەنھا ٨٠ کەس رزگارکراون.
پردی ھەڵواسراوی موربی لە ھندستان مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی بەریتانییەکان لەو وڵاتە کە ٢٣٣ مەتر بەرزە و درێژییەکەشی ھەزار و ٥٠٠ مەترە.