کۆچی نێودەوڵەتی: لە ٢٠١٤ەوە زیاتر لە ٢٩ ھەزار کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە
لاڤە
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٧٣٦
بەپێی راپۆرتی کۆچی نێودەوڵەتی، ھێشتا رێگەی دەریای ناوەڕاست خوێناویترین رێگەیە بۆ کۆچبەران، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە ٢٨٣٦ کۆچبەر لەو رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا و ماڵتا گیانیان لەدەستداوە.
دوای دەریای ناوەڕاست، رێگەی ئەتڵەسی لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بە مەترسیدارترین رێگە دادەنرێت و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەو رێگەیە زیاتر لە ١٥٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
کۆچی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کە گەشتی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا گەیشتە لوتکە، زیاتر لە ٢٩ ھەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٥ ھەزاریان لە دوو ساڵی رابردوودا بووە.