کەنعانی: ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٩٢٢
"ناسر کەنعانی" لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ئەمریکا لەڕێی نێوەندگیرانەوە پەیام بۆ ئێران دەنێرێت و لە ھەمانکاتدا دەڵێت نایانەوێت بەردەوامی بە دانووستانەکان بدەن.
وتیشی، ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام نایەوێت باجی ئەو ھەنگاوەی بدات، جەختیشیکردەوە لەوەی داواکارییەکانی ئێران سەبارەت بە دانووستانەکان یاسایی و روونن.
پێشتریش "حسێن ئەمیر عەبدولاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران لەسەرەتاوە لە دانووستانە ئەتۆمییەکان جدی بووە و ویستی رێککەوتنێکی باش و بەھێز و جێگری ھەبووە.