فرۆکەیەکی جەنگی روسیا لەکاتی راھێناندا تێکشکا
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٣٥
حاکمی ناوچەی ئیرکوتسک لە باشوری سیبریا رایگەیاند، فرۆکەیەکی جەنگی جۆری سوخۆی٣٠ لەکاتی راھێناندا خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی دوو نھۆمیدا و لە ئەنجامدا ئاگر کەوتۆتەوەو دوو فرۆکەوانیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی فریاگوزاری روسیاش رایگەیاند، فرۆکەکە لەکاتی تاقیکردنەوەدا تێکشکاوە.
رۆژی دووشەممەی رابردووش فرۆکەیەکی جەنگی سوخۆی ٣٤ لە نزیک سنوری ئۆکراین خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.