بلینکن: ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٢٨
بلینکن بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمریکا رێگەچارەی دیپلۆماسی بە باشترین رێگە دەزانێت بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام لە ئێستادا ھیچ ئاماژەیەک نابینن بۆ ئەوەی بەمنزیکانە رێککەوتنی ئەتۆمی کارابکرێتەوە، لەبەرئەوەی ئێران دۆسیە ناوخۆییەکانی خستووەتە پێش دانوستانە ئەتۆمییەکان.
ھاوکات جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەدوریزانی لەم کاتەدا ھیچ جموجۆڵێک لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا رووبدات.