ئەوروپا داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن روسیاوە بکرێت
رێبوار
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٤٤
لەنامەکەدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کراوە، ھەر سێ وڵات داوایانکردوە تیمی ئەمیندارێتی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٣١ی تایبەت بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، لێکۆڵینەوە بکات لە پرسی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن روسیاوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، ئامادەیشیان پیشانداوە پشتیوانی کارەکان تیمی ئەمیندارێتی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن تاوەکو لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکی بێلایەنانە بکات.
ھەرچەندە ئێران و روسیا نکۆڵی لە ھەماھەنگییەکی لەو جۆرە لە نێوانیاندا دەکەن، بەڵام ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان پێیان وایە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ روسیا پێشێلکردنی بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەکە کە تایبەتە بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێرانی ساڵی ٢٠١٥.